برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان

پەیامی کورد … برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان

کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی سنووری شۆشمێ سەر بە شاری نەوسوود لە پاوە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

ڕایگەیاند لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەرکان مستەفایی” تەمەن ٢٥ ساڵ پێکراوە و سکی بە سەختی بریندار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە باری تەندروستیی ئەم کۆڵبەرەیان ناجێگیر ڕاگەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە