جۆن بۆڵتن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سبەی دووشه‌ممه به فه‌رمی پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له كۆشكی سپیی وه‌رده‌گرێت و ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌كات.
كۆشكی سپیش ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌ك ماسته‌ر كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌م پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌بردووه به رێزلێنانه‌وه به‌ڕێی ده‌كات و ئه‌ویش ماڵئاوایی له كۆشكی سپیی ده‌كات.
وته‌بێژی كۆشكی سپیی رایگه‌یاند: كه هاوكاربوون له‌گه‌ڵ ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه مایه‌ی شانازیی بووه بۆیان.
وه‌ك دیاره دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر به‌شێك له رێكاری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناكۆكییان هه‌بووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی جێگۆڕكێی ناوبراو له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن.
ترامپ وتیویه‌تیی هیواداره پۆستێكی گونجاو بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌ك ماسته‌ر بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ وتوویه‌تیی كه پێی باشتره خانه‌نشین ببێت و پۆستی حكومی وه‌رنه‌گرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە