ڕووسیا بەرامبەر بە ووتاری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرکانی ئۆرانیۆمی پیتیندراوی ئێران کاردانەوەی نیشاندا

ڕووسیا بەرامبەر بە ووتاری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرکانی ئۆرانیۆمی پیتیندراوی ئێران کاردانەوەی نیشاندا

پەیامی کورد     ...   ڕووسیا بەرامبەر بە ووتاری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرکانی ئۆرانیۆمی پیتیندراوی ئێران کاردانەوەی نیشاندا .

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بە قسەکانی دوێنێی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرەکانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ڤیەننا بە قسەکانی دوێنێی مایک پۆمپیئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی زەخیرەکانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ڕایگەیاند : خۆ بە دوور گرتنی ئێران لە ڕێکەوتننەکانی بەرجام دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی فشاری ئەمریکایە . گەمارۆوە نایاساییەکان کۆتایی پێبهێنن و ئێران ڕاستەوخۆ دەگەرێتەوە سەر پابەندییە تەواوەکانی خۆی .

ئۆلیانۆف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە ووڵامدانەوە بە پۆمێئۆ نووسی : ئەمریکا لە جیاتی ئەمە بڕیار وایە سیاسەتە شکستخواردووەکانی کە زەرەر و زیانی گەیاندووەتە ئەمنییەت و بڵاکردنەوەی چەک و چۆڵەکانی بەردەوامی بدات .

مایک پۆمپێئۆ پێشتر لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاندبوو : بە پێی ڕاپۆرتەکان ، زەخیرەکانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران دە بەرامبەری ئەو ئاستەیە کە لە بەرجام دەستنیشان کراوە . ٣ ووڵاتی ئەورووپایی و باقی ووڵاتان چاوەکانیان لە سەر ئەم ڕاستییە کە ڕێکەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ مێژوو بوو بە یەک و دەبێ لەگەڵ ئێمە لە سەپاندنی گەمارۆوە قورسەکان یەک بگرێت بکەنەوە . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە