به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی كێشه نێوخۆییهكانیانهوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یاندا ناكه‌ن و هه‌ندێكیشیان ووڵاتیان به‌جێهێشتووه و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانیش ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی.
به‌پێی زانیاری تایبەت ، رۆژ له دوای رۆژ كێشه نێوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌وره ده‌بن و له‌و میانه‌شدا به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌و دامه‌زرێنه‌رانی گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانیان كردووه.
ئاشكرای ده‌كات یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه ئێستاكه له بزوتنه‌وه‌كه‌ی نیگه‌ران و توڕه‌یه، عوسمانی حاجی مه‌حموده كه له‌بارودۆخی نێوخۆی حزبه‌كه‌ی ناڕازییه‌وه به‌و هۆیه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، جگه له عوسمانی حاجی مه‌حمود، قادرى حاجى عه‌لیش ماوه‌یه‌كى زۆر ناچێته گرده‌كه. هاوكات چه‌ند ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌كه‌ش نایانه‌وێ بچنه كۆبوونه‌وه‌كان. هه‌روه‌ها به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه سیاسییه‌كانى گۆرانیش ئیستقالهى كرد‌و گه‌ڕایه‌وه ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە