له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌ی جبووری ده‌رچووه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "تاوانی سووتاندنی كۆگای تایبه‌ت به سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی روسافه، مه‌به‌ستدار بووه و پلانی پێشوه‌خته‌ی بۆ داڕێژراوه و ئامانج لێی په‌رده‌پۆشكردنی ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كردنی گه‌لی عێراق و گۆڕینی خواست و به‌لاڕێدابردنی بژارده‌ی خه‌ڵكی عێراقه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا جبووری دووپاتیكردۆته‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاريكردنێكى مه‌ترسیدار له خواستى گه‌لی عێراق پشتڕاست كرانه‌وه و دواجاریش ئه‌مرۆ ده‌نگی گه‌ل سووتێندرا، پێویسته هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه".
جبوورى داواى له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری به‌غداش كرد، "رێككاری ئه‌منی توند, كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانه ده‌گونجێت بگرنه به‌ر و, به‌زووترین كات ئه‌جێنداكانی پشت تاوانى ساخته‌كاری و سووتاندنى سندووقه‌كانی ده‌نگدانيش ئاشكرا بكه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق و دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و میدیاكان كرد، "به‌وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن و، به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه و به روونی و شه‌فافی زانیارییه راسته‌قینه‌كان به خه‌ڵكی عێراق رابگه‌یه‌نن".
سەعد مەعن وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند تا ئێستاش ئاگرەکە به‌رده‌وامه ئه‌گه‌رچی تیمه‌كان له هەو‌ڵی به‌رده‌وامدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی.
گویشی "ئێستا نازانرێت هۆكاری ئه‌و ئاگرە چیه ئێشتا هێزه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌ی تاوان و هه‌واڵگری له‌وێن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری ئه‌و ئاگره پشت به‌خوا له دوو بۆ سێ کاتژمێری تر هۆكاره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یەنین."
مەعن باسی له‌وه‌ش كرد، "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ڕاست نیه هه‌موو سندوقه‌كان نه‌سوتاون به‌شێک له‌سندوقه‌كان و به‌ڵگه و ئامێری كۆمسیۆن له‌و كۆگایه سوتاوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە