پەیامی کورد... سعوودیە گەورەترین رێککەوتنی بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان واژۆ کرد
سعوودیە لەگەڵ کۆمپانیای بایکاری تورکی رێککەوتنێکی بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان واژۆ کرد،کە بەگەورەترین رێککەوتنی بەرگری هەژماردەکرێت لە مێژووی تورکیا.
کۆمپانیای پیشەسازی سەربازی سعوودیە رایگەیاند، سعوودیە لەگەڵ کۆمپانیای بایکاری تەکنەلۆژیای تورکی رێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ وڵاتەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێککەوتنە هاوکاری پیشەسازی بەرگری نیشتیمانی دەکات و تواناکانی ناوخۆمان بەرز دەکاتەوە.
ماوەی چەند ساڵێک بوو سعوودیە و تورکیا بەهۆ کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی نێوانیان ئاڵۆز بوو، کە لەساڵی 2018، ئەو رۆژنامەنووسە لەناو قونسڵیەی سعوودیە لە تورکیا کوژرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە