پەیامی کورد ... لە ووردەکاری مەترسیدارترین ڕووداوەکانی گۆی زەوی پەردە لادەدرێت
زانایانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی زەریای هێلمۆلتز لە ئاڵمانیا وێنەیەکی ڕوونی لە مەترسیدارترین ڕووداوی جیهانی یان خستەڕوو کە تاڕادەیەک هەموو ژیان لە گۆی زەویی ٢٥٢ میلیۆن ساڵی پێش ، لە سنووری نێوان دەورەگەلی ژێئۆ پۆلیتیکی پێرمین و تریاس ی ، لە ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری EurekAlert! لە ناوچەی سیبێریا ، لە دەرئەنجامی لەناوچوونی جیهانی بە هۆی چالاکی بۆرکانییەکانەوە ، سێ چوارەمی ووشکانی و ٩٥٪ جۆرەکانی گیانلەبەری دەریایی لەناو چوون بە یەکجاری .
توێژەرەوان بە لێکدانەوە و توێژینەوەی ئێپیزۆتۆپەکانی بۆر لە پەلکی ئاهکی براکیپۆدەکانی فۆسیلی ڕێژەی تیزابی بوونی زەریاکان لە کاتی لەناوچوونی جیهانی دەستنیشان کرد . ئاستی pH ئاوی دەریا لەگەڵ ڕێژەی دی ئۆکسیەی کەربۆن لە جەوی گۆی زەوی پەیوەندی نزیکی هەیە کە ئەم کارە دۆزینەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاو و کەش و هەوای جیهانی یان ئاسانتر کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە