وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ره‌خنه له هه‌ڵوێستی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌گرێت و دەشڵێت، كه به‌مزوانه ئه‌مریكا له‌سوریا ناكشێته‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی شانگهای کە له‌وڵاتی چین بەڕێوەچوو، رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌كانی تره‌مپ، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له‌رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات چالاكی هه‌یه‌و به‌مزوانه ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ ناهێڵێت.
هەر لەمیانی وتەکانیدا، لاڤرۆڤ، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌وڵاتانی خۆرئاوا گرت، كه هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌كردووه كه له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی سوریادان.
جەختیشیکردەوە، کە بوژانه‌وه‌ی ئابووری سوریا كاتێكی زۆری ده‌وێت و بەپێویستیشی زانی کە سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری خاکی سوریا بگرن.
ڕۆژی هەینی رابردووش وەزیری رزسیا رایگەیاند، کە هێرشە ئاسمانییەكانی ڕۆژئاوا بۆ سەر سوریا وای كردووە كە مۆسکۆ دوودڵ نەبێت لە پێدانی سیستمی مووشەكی بە بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی.
هەر لەهەمان کۆبوونەوەو لەمیانی پێشکەشکردنی وتەکانیدا، نه‌سر حه‌ریری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وتی، ئه‌مریكا جارێ ناتوانێت هێزه‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه، هەروەها ناشتوانێ به‌رپرسیارێتی ده‌ره‌نجامه‌كانی كشانه‌وه له‌سوریا هه‌ڵبگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە