لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه له‌باره‌ی داوایه‌كی به‌غدا ده‌دات كه تایبه‌ته به‌راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئیتحادیی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات به‌غدا خۆی سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان ده‌كات.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێم و راده‌ستكردنی بۆ حكومه‌تی عیراقی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاماده‌ن سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه.
ئاشكراشیكردوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستكردنی داهاته‌كانی هه‌رێم رێككه‌وتن بكه‌ن، ئه‌وكات به‌غدا خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه،"له‌ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ره‌كی هه‌رێمن به‌غدا ووردبینی تێدا ده‌كات به‌تایبه‌ت خاڵی سنوریی و ده‌روازه‌كان" و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات، به‌ڵام تائێستا میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا له‌وبواره‌دا ده‌ستیپێنه‌كردوه و كاری پێنه‌كراوه.
له‌ئێستادا وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا له‌هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو یه‌كێك له‌داواكانی به‌رپرسانی به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم بووه بۆخه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە