چاودێرانی نێودەوڵەتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پڕۆسەی ھەڵبژاردن کە دوێنێ، شەممە، بەڕێوە چوو، لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەبێ کێشە و ئاسایی بووە و چاودێرێکی نێودەوڵەتیش دەڵێت، لە ڕووی ساختەکارییەوە لە ھەولێر بە ھیچ شێوەیەک ساختەکاری نەکراوە، ھیچ ھەڕەشەیەک لەسەر ھیچ دەنگدەرێک نەبووە، زۆر بە ھێمنی پڕۆسەکە بەڕێوە چوو.
دوێنێ شهممه پرۆسهی ههڵبژاردن بۆ پهرلهمانی عێراق بهڕێوهچوو، لهمبارهیهوه ھەوراز دلاوەر، چاودێری نێودەوڵەتی، رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای ھەولێر چاودێریمان دەکرد، پڕۆسەکە زۆر بە ئاسایی بەڕێوە چوو، جگە لەوەی ھەندێ پێشێلکاریی بچووک تۆمار کراوە لەوەی دەنگە دەنگ ھەبووە لە نێوان نوێنەری قهواره سیاسییەکان و دەنگدەران، لە ڕووی ساختەکارییەوە لە ھەولێر بە ھیچ شێوەیەک ساختەکاری نەکراوە، ھیچ ھەڕەشەیەک لەسەر ھیچ دەنگدەرێک نەبووە، زۆر بە ھێمنی پڕۆسەکە بەڕێوە چوو.
ھەوراز دلاوەر وتیشی، لە سەرەتای پڕۆسەکە گلەیی لە خاوی ئامێرەکان ھەبوو، بەڵام لە نیوەڕۆ بەدواوە کێشەی ئامێرەکانی کۆمسیۆنیش چارەسەر کران و ئیدی بە ئاسایی خەڵک ڕووی لە بنکەکانی دەنگدان دەکرد بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن.
لهلایهكی دیكهوه ئەحمەد رەقیب، چاودێری نێودەوڵەتی رایگهیاند، بە گشتی پڕۆسەیەکی سەرکەوتوو لە ھەولێر بەڕێوە چوو، من پهیوهندیم لەگەل ٢٩ کەسی دیکە ھەبوو تا چاودێریی ھەڵبژاردن بکرێت زۆرترین گلەیی لەوە بوو ئامێری دەنگدان بە خاوی کاری دەکرد، لە بەشێک لە بنکەکانی دەوروبەری ھەولێر ھەندێ شەڕی بچووک و پێشێلكاری ھەبوو، بەڵام ھی ئەوە نین بڵێین پێشێلکاریی گەورەن، بە پێی گوتەی چاودێران و شارەزایانیش ھەڵبژاردن لە ھەولێر ئەوەی پێشبینی دەکرا ھەر ئەو ئەنجامە دەرچوو، لێرە و لەوێ گوێمان لە گلەیی دەبێت لەبارەی پڕۆسەکەوە، بەڵام خۆم تا کۆتاییی پڕۆسەکە چاودێریم کرد و دڵنیا بووم لە شەفافیی پڕۆسەی ھەڵبژاردن.
ئەحمەد ڕەقیب ئاماژهی بهوه كرد، دەنگدەران بە ئازادی دەھاتن بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن، ئەو ساختەکاری و پێشێلکارییانەی ئەگەر ساڵانی ڕابردوو ھەبووبن، دوێنێ ھیچ ڕووی نەداوە، شتێک ڕووی نەداوە شایانی باس بێت، زیاتر ھەڵەی تەکنیکی ھەبوون، ئێمە وەک چاودێری نێودەوڵەتی ئەوەندەی تێبینیمان کردووە پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە ھەولێر ئاسایی بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە