وەزیری دەرەوەی ئیمارات : " ئێوە ئەگەر موسڵمانن ڕێوڕەسمی حۆکمداری بە سەر نەتەوەکەی خۆتانەوە فێر بن "

وەزیری دەرەوەی ئیمارات  :  " ئێوە ئەگەر موسڵمانن ڕێوڕەسمی حۆکمداری بە سەر نەتەوەکەی خۆتانەوە فێر بن "

پەیامی کورود    ...   وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە تووندی ئێران مەحکووم دەکات  و دەڵێ " ئێوە ئەگەر موسڵمانن ڕێوڕەسمی حۆکمڕانی بە سەر نەتەوەکەی خۆتانەوە فێر بن "

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای ڕێکەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ئێران کاردانەوە تووندی لەمبارەوە گرتووەتە بەر و هەر لەم راستایەش دا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات یش لە دوای مەحکووم کردنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە بەم شێوەیە وولامی دایەوە و ووتی : " ئێوە ئەگەر موسڵمانن ڕێ و ڕەسمی حۆکمڕانی بە سەر نەتەوەکەی خۆتانەوە فێر بن ووڵاتێک کە یەکێک لە ٥ وولاتی دەولەمەندی جیهان بێت نابێ نەتەوەکەی تاکوو کەمەر لە تەنەکەی زبڵخانەکاندا خۆی خوار بکاتەوە ."

ئەو هەروەها ئاماژەی کردووە کە ووڵاتێکی موسڵمان نابێت وەزیری دز پەروەردە بکات سەروەت و سامانی نەتەوەکەی بە لەناوبردندا ببات و نەتەوەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ فەقیرتر و دەستکورت تر بکات 

ئێمە ڕێگای خۆمان لە ئێوە زۆر باشتر دەزانین و پێویستیمان بە ڕێنموونی ئێوە نییە و ئەگەر بمانەوێت لە ئێوە ڕا وەربگرین ئەوە نەتەوەیەکی فەقیر و بندەست و وەزیرگەلێکی دز مان دەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە