ئیسرائیل لیستێک لە ئەندامانی حەماس دەداتە تورکیا و بڕیارە تورکیاش دەریان بکات

ئیسرائیل لیستێک لە ئەندامانی حەماس دەداتە تورکیا و بڕیارە تورکیاش دەریان بکات
پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل لیستێک لە ئەندامانی حەماس دەداتە تورکیا و بڕیارە تورکیاش دەریان بکات

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئیسرائیل لیستەیەکی لە ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس داوەتە ووڵاتی تورکیا و بەم پێیەش تورکیا لە بڕیارێکدا دەیان ئەندامی ئەو ڕێکخراوەی دەرکردووە

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوایی هاتووە کە ئیسرائیل لیستەیەک کە تێیدا زانایری لە سەر ژمارەیەک لە ئەندامانی حەماس ی ڕادەستی وواتی تورکیا کردووە و تورکیاش دەستی بە دەرکردنی ئەو کەسانە کردووە و لە سنوورەکانی دەریان دەکەن .

چەند بەرپرسێکی فەلەستینی کە بە ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هایووۆم یان ڕاگەیاندووە و زانیارییان داوە کە ئیسرائیل لیستەیەکی لە زانیارییەکان ڕادەستی تورکیا کردووە کە ناوی چەندین ئەندامی بزووتنەوەی حەماسی تێدایە ، دواتریش تورکتا ئەو کەسانەی کە ناویان لەو لیستەیەدا هاتبوو لە سنوورەکان دەرکرد .

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی فەلەستینی کە ناوی ئەوان ئاشکرا نەکراوە ، تورکیا داوای لە ئەندامانی حەماس کردووە لەو ووڵاتە دەربچن و ئەو پێشهاتانەی کە ڕوویان داوە بە تەنیا لەو چەند مانگەی دوایی دا هاتووەتە ئاراوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە