پەیامی کورد … عێراق: تائێستا 5 ملیۆن و 521 ههزار ژەم ڤاكسین لەلایەن هاوڵاتییانەوە وەرگیراوە
سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنها 5 ملیۆن و 521 ههزار و 236 ژهم ڤاكسین لەلایەن هاوڵاتییانەوە وهرگیراوه.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە كەرخی بەغداد تا ئێستا 702 هەزار و 506 ژەم لەلایەن هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیەوە وەرگیراوە كە زۆرترین رێژەی وەرگرتنی ڤاكسینە لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئامارەكە، تائێستا لە هەرێمی كوردستان 652 هەزار و 148 ژەمە ڤاكسین لەلایەن هاوڵاتییانەوە وەرگیراوە، بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر 231 هەزار و 661 ژەم، پارێزگاری سلێمانی 209 هەزار و 334 ژەم و لە پاریزگای دهۆكیش 211 هەزار و 153 ژەم ڤاكسین وەرگیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە