پەیامی کورد ... كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست كۆتایی هات و ڕایگه‌یاند، هیوامان وایه له پێش 30ی 6 حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم ڕابگه‌ینن.
مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست ڕایگه‌یاند: "30ی ڕۆژمان له‌به‌رده‌سته بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆیه هیوامان وایه له پێش 30ی 6 ناو و سیڤی كاندیدان ئاماده بێت و بیده‌ین به په‌رله‌مان و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ڕابگه‌ینین، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاماده‌ی به‌شداری حكوومه‌تن، له كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تدا به‌شدار ده‌بن."
مه‌سروور بارزانی ڕاشیگه‌یاند: "له یه‌كێتیمان نه‌بیستووه پرسی پارێزگای كه‌ركووك بیبه‌ستێته‌وه به پێكهێنانی حكوومه‌تەوە، ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ته، كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌موو لایه‌كمان گرینگه، بابه‌تی ته‌نیا حزبێك نییه، هه‌مووان گرینگی به‌و پرسه ده‌ده‌ین، هیوادارین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزینه‌وه".
مه‌سروور بارزانی هەروەها ووتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بچێته پشووی خۆی، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ته‌واو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ههرگرفتێك هاته‌پێش ئه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان قسه ده‌كه‌ین، یان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ببه‌ستن، یان ته‌مه‌نی خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو بتوانین حكوومه‌ته به‌ته‌واوه‌تی پێك بهێنین".
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاشکرای کرد کە حزبی سۆسیالیست وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وه‌رده‌گرێت و محەمەد حاجی مەحموود لەوبارەوە دەڵێ، کاندیدی خۆمان بۆ پۆسته‌كه دیاری كردووه و له‌كانی خۆیدا سیڤی كاندیده‌كه‌مان ڕاده‌ستی مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین". هه‌رئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی له سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە