پەیامی کورد ... ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕەوشی سیاسی ھەرێم و عێراق دەکات.
سەعدی پیرە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەت و پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکاتێکدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە بۆ گەیشت بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پشک و بەرکەوتەی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەت کۆببنەوە.
ئەمەش لە حالێکدایە پێنجشەمەی ڕابردوو هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی بەردەوامە و لە هەنگاوێکی دیکەدا بەنواندی نەرمی زیاتر بەرامبەر بەو حزبە، دەیەوێت هەرچی زوە ڕازی بکات و گرێکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەکەی مەسرور بارزانی بکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای پارتی رایگەیاند، پارتی بەفەرمی داوای لە یەکیتی کردوە کۆبونەوەیەک لەبارەی پشک و بەرکەوتەکانی یەکێتی ئەنجام بدەن و لەوبارەیەوە بگەنە رێکەوتنی کۆتایی، بەوتەی ئەو سەرچاوەیە پارتی دەیەوێت پێش ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی رابگەیەندرێت.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی لە هەفتەی داهاتودا رەزامەندی دەربڕیوە، بڕیاریشە کۆبونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە