پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزیی نوێی سوید ، هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی سوید لە عێراق، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە