کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: دوو پێشمەرگەمان بە قەناس گیانی لە دەستداوە

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: دوو پێشمەرگەمان بە قەناس گیانی لە دەستداوە


پەیامی کورد... کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: دوو پێشمەرگەمان بە قەناس گیانی لە دەستداوە


کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ڕایگەیاند: دوای راگەیاندنی کۆتایی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە لایەن ئێمەوە، دەستیان داوەتە هەموو جۆرە ئاژاوەیەک و عۆمەر ئیلخانیزادە لە ناوەراستی ئوردوگاوە هاواری دەکرد با خوێن برژێ

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دۆستان و لایەنگران ئەبێ رابگەینین کە لە لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرەستی عەبدوڵای ئازەربار هێرش کراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە کراوە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەداخێکی زۆرەوە تا ئێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانی لە دەستداوە.

لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، لە دوێنێەوەو دوای راگەیاندنی کۆتایی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە لایەن ئێمەوە، دەستیان داوەتە هەموو جۆرە ئاژاوەیەک و عۆمەر ئیلخانیزادە لە ناوەراستی ئوردوگاوە هاواری دەکرد با خوێن برژێ.

باسیان لەوەشكرد، بۆیە زۆر هەوڵماندا کە ئەمە روو نەدا بەڵام ئەوان بۆ قەرەبووی شکستەکانیان لە هیچ کردەوەیەک و جینایەتێک دەس ناپارێزن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان جەختیكردەوە، بەرپرسایەتی شەهید کردنی ئەم دوو پێشمەرگە لە ئەستۆی عەبدوڵا مۆهتەدی و عۆمەر ئیلخانیزادە ودەستە راستەکەیان عەبدوڵا ئازەربار (عەبە سوورە).

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە