پەیامی کورد... کرماشان/ هەفتەنامەیەک بۆ هاندانی زمانی کوردی ڕێکلامی کوردی بە خۆڕایی بڵاو دەکاتەوە
جەلیل ئاهەنگەرنژاد، ڕۆژنامەنووس و خاوەنی هەفتەنامەی ''دەنگی ئازادی'' (بە کوردی و فارسی بڵاو دەبێتەوە) دەستی بە چالاکییەکی سەرنجڕاکێش بۆ زمانی کوردی کردووە.
ڕۆژنامەنووسی کورد، جەلیل ئاهەنگەرنژاد، کە خەڵکی شاری کرماشانە و خاوەنی هەفتەنامەی ''دەنگێ ئازادی''یە، بڕیاری داوە کۆرسێکی فێرکردنی ڕۆژنامەنووسی و پەیامنێری بە زمانی کوردی بەبێ بەرامبەر بەڕێوە ببات.
ئاهەنگەرنژاد، ڕۆژنامەنووس، شاعیر، نووسەر و مامۆستای زانکۆ کە لە بواری ڕۆژنامەنووسی و داهێنانی ئەدەبیی کوردیدا کەسێکی کارایە، ئاماژەی بەوەش داوە کە ئامادەیە لە هەفتەنامەکەیدا ڕێکلام بە زمانی کوردی بەبێ بەرامبەر بکات بۆ ئەوانەی بە زمانی کوردی ڕێکلام بۆ پیشەکەی خۆیان بکەن و ئەوەش تەنیا بۆ ڕێکلام بە زمانی کوردی بەبێ بەرامبەرە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە