پەیامی کورد ... هەرێمى كوردستان و توركیا جه‌خت له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/9/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له ئانکارا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووش ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانى زیاتریان له هه‌موو بوراه‌كاندا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به جمووجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانی نێوانیان كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیرووسى كۆرۆنا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان و توكیا ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا به پێشكه‌شكردن و ناردنى یارمه‌تى و پێداویستی پزیشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە