دوو کاسبکاری کورد لە ڕووباری قاسمە ڕەش خنکان

دوو کاسبکاری کورد لە ڕووباری قاسمە ڕەش خنکان

پەیامی کورد … دوو کاسبکاری کورد لە ڕووباری قاسمە ڕەش خنکان

 

دوو کاسبکاری کورد کەوتنە ناو یەکێک لە ڕووبارەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢١ی شەوی شەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٠ی فێبریوێری ٢٠٢١)، دوو کاسبکار لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری "قاسمەڕەش"ی سەر سنووری ناوچەی پشدەری سەر بە پارێزگای سلێمانیی هەرێمی کوردستان، کەوتنە ناو ئاوەکە و خنکان.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند ئەم دوو کاسبکارە ناویان "ئەبووبەکر محەمەدی" تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی گوندی "گۆڕەشێر"ی سەردەشت و "ئەسکەندەر محەمەد" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی پشدەر بووە. هەر دوو کاسبکارەکە خێزاندار و خاوەندی دوو مناڵن.

 

بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە ئەم دوو کاسبکارە لە کاتی پەڕێنەوەیان لە سنوور، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەیان لێ کراوە و بەم هۆیەشەوە بە ناچار خۆیان خستووەتە ناو ڕووبارەکەوە.

 

تەرمی ئەم دوو کاسبکارە کوردە لە لایەن خەڵکی گوندەکانی ئەم ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە.

 

باس لەوە دەکرێت  کە سێ کاسبکاری دیکە لەگەڵ ئەم دوو کەسە بوون و چارەنووسیان نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە