پەیامی کورد ... كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ ده‌نگدان به لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی پەرلەمان ده‌ستیپێكرد.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی په‌رله‌مان به‌نیوه یی به‌ڕێوه‌ده‌چن، هێشتا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌مڕۆش به‌شداری كۆبونه‌وه ناكات، پێیان وایه خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، "له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ئێمه ده‌نگ ناده‌ین، چونكه پێگه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ناو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌هێز نیه، ده‌بوایه ئه‌و خاڵه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان جێبه‌جێبكرایه كه زه‌مینه‌ی كاری ئۆپۆزسیۆن و په‌رله‌مانی بۆ ئۆپۆزسیۆن ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام تائێستا ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه بۆیه ئێمه ده‌نگ ناده‌ین به لێژنه‌كانی ئێستای په‌رله‌مان".
هاوکات سەرکۆ گەڵاڵى، ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، "بایکۆتى دانیشتنى پەرلەمانمان کردوە تاوەکو سەرکردایەتى یەکێتى بەفەرمى داوامان لێ دەکات بەشدارى ناکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ یەک ئەندامى پەڕلەمانمان بەشدارى لەکۆبونەوەکە دەکات بەناوى راهی ره‌هبه‌ر کە لەشوێنى قوباد تاڵەبانى سوێندنى یاسایى دەخوات و دواتر کۆبونەوەکە جێدەهێڵێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە