ئەمرۆ ساڵیادی لە دایک بوونی باوکی نەتەوەییمان مەلا مستافا بارزانی نەمرە
مستەفا شێخ موحەمەدی بارزانی شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. لە کۆماری مەهاباددا ڕۆڵی ھەبوو و لە 1946ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە1961دا شوڕشی ئەیلوولی دژ بە حکومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەستپێکرد. لە1975دا ھێزەکانی تێککشا و لە 1979دا لەویلایەتی یەکگرتووی ئەمریکا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
وێنەی مستەفا بارزانی بە گەنجی
شێخ عەبدولسەلام باپیری مستەفا بارزانی لە1872دا مردووە و کوڕەکەی بە ناوی شێخ موحەممەد بووە بە سەرۆکی ھۆزی بارزان. مستەفا بارزانی پێنجەمین و دوایین کوڕی شێخ موحەممەد لە رێکەوتی14ی ئاداری 1903دا لە گوندی بارزان لە دایک بووە. ساڵی 1904 باوکی مستەفا مردووە و برا گەورەکەی، عەبدولسەلام بووەتە سەرۆکی ھۆز ، مەلا سێ ساڵ بووە هێزەکانی تورک پەلاماری خێلەکانی کوردیان داوە و عەبدولسەلامی برای بەدیل دەگرن و مەلا مستەفا و دایکیشی ڕەوانەدەکەن بۆ بەندیخانە ماوەی نۆ مانگ لەو بەندیخانەیە ژیان دەگوزەرێنن بزوتنەوەشۆڕش گێڕانەکەی لە 1943 وەدەستپێدەکات، دووا بەدووای خۆبەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ تێھڵچووە، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران دا.لەشوباتی ساڵی 1945دا دێتەبەغدا میری بەداواکارییەکەی رازی دەبێت، کەبگەڕێتەوەناوچەکەی خۆی و چەکەکان کۆبکاتەوە. بەڵام کەوتەسەردان و گەڕان لەناو گوندەکان و ھاندانی خەڵک بۆ شۆڕش نانەوە. لەشوباتی 1945 ھێزێکی سوپاییان ناردەسەری، بۆ ناوچەی زێبار و بارزانیان رەتاند، ناچاریانکرد لەتشرینی یەکەمی ئەوساڵەدا لەگەڵ شێخ ئەحمەدی برای پەنا بەرنەبەر سنووری ئێران، پاش تێکچوونی کۆمارەکە شێخ ئەحمەد دەگەڕێتەوە ئێراق. بەڵام مستەفا بەخۆی و دوو ھەزار لایەنگرانی بەرەوو مەھاباد دەڕوات.
لە زستانی 1946 لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی ، هەمزە عەبدوللا ، میر حاج احمد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو ، موحەمماد مەحمود قودسی ، خەیروللا عەبدولکەریم ، عیزەت عبدالعزیز ، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا ، بۆ ھەمان مەبەست ھمزە عبداللە یان ناردە کوردستانی باشوور کە سێ راسپاردەی پێ بوون :
بریاری سێھەم بوو بە ھۆی ناکۆکی و ئەم ناکۆکیەش بوو بە ھۆی ئینشقاق ، بۆیە ێالح حیدرو نافع یونس چوونە ناو شۆڕش ، ھمزە عبداللەش لەگەڵ حزبی رزگاری کۆبووەو بریاریان دا بێنە ناو پارتی ، رزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب کۆنگرەیان بەست و خۆیان ھەڵوەشاندەوە .
لە16ی ئابی 1946 لە بەغدا بە ئامادەبوونی 70 ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا ، مستەفا بارزانی کرا بە سەرۆکی حیزب لەو کۆنگرەیەدا ،هەر لەساڵی 1946 رووخانی کۆماری مھاباد کاریگەری سلبی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو ، بارزانی لە 13ی ئایاری ١٩٤٧ بەرەو یەکێتی سۆڤیەت کاروانەکەی بەڕێخست و لە 18ی حوزەیرانی 1947 گەیشتە سۆڤیەت ، دوایش لە 6ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1958 واتا دوای 12 ساڵ ژیان لە یەکێتی سۆڤیەت مەلا مستەفا گەڕایەوە باشووری کوردستان ، ئینجا دوای ماوەیک بەسەرپەرشتی مستەفا بارزانی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسترا و دوبارە مەستەفا بارزانی کرایەوە بە سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوور تا کۆنگرەی پێنجەم دووبار ئەم هەڵبژێردرایەوە بە سەرۆک حیزب تا کۆنگرەی شەشەم لە ساڵی 1964 بەسترا ، لە ئازار 1963 بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست ، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی ژاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامیەتی ێالح یوسفی محمود محمد ، حسین خانەقا ، حمد محمد ، حبیب محمد کریم ، عەگید ێدیق ، شاخەوان نامق ، بابەکر رەسول ،مستەفا عزیز ، کە بۆ ووتوێژ چوونە بەغدا ، پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی ژاتی راگەیەندرا ، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکوک لەوێش گیران،دوایی لەساڵی 1964 دوبارە کۆنگرە ئەنجام دراو بۆ جارێکی تریش مەلا مستەفا کرایەوە بەسەرۆک حیزب وە لەکۆنگرەی ساڵی 1966یش واتە کۆنگرەی حەوتەم دووبارە مەلا بووەوە سەرۆک حیزب دوایی لەساڵی 1970 کۆنگرەی هەشتەم بەسترا و بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردراوە لە 29ی ئەلیلولیش لە پلانێکدا بارزانی ڕزگاری بوو لە مەرگ کە بۆ تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی داڕیژرابوو لە جیگای ئەم حەمید بەرواری بریندار بوو ، لە ئازاری 1975 شۆڕش تووشی نسکۆ بوو بە ھۆی رێکەوتنامەی جزائیرلە نێوان شای ئێران و رژێمی بەعسی عێراقی بۆیە پارتی لەساڵی 1967 کۆنگرەیەکی تری بەست کە کۆنگرەی ژمارە نۆیەم بوو لە بەرلین ساز کرا لەم کۆنگرەیە بڕیاری درێژە دان بە شۆڕش ، ئینجا لەساڵی 1979 کۆنگرەی نۆیەم بەسترا ئەندامانی پارتی لە ئەنجام دانی کۆنگرە دوودڵ بوون و بەهۆی مردنی مەلا مستەفا وە دوای ئەمەش لەهەمان ساڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی بەدەست هێنا و ڕژێمی شایەتی ڕووخێنرا و ئەندامانی پارتی دوودڵ بوونەوە لە پشگیرکردنی ئەم شۆڕشە بەڵام دوای دوودڵ بوون لەم دوو خاڵە هەر کۆنگرەیان بەستاو مەسعود بارزانی کوڕی مەلا مستەفا بووە سەرۆکی حیزب
چەند سەرکردەیەکی سەربازی کۆماری مەهاباد- مستەفا بارزانی لە پێشەوە و لە ناوەڕاستدایە.
لهكاتێكدا قازی محهمهد لهپازدهی كانوونی یهكهمی 1945دا دامهزراندنی فهرمانڕهواێكی نهتهوهیی كوردی بهیارمهتی یهكێتی سۆڤێت راگهیاند، هاوسنوور بوو لهگهڵ فهرمانڕهوایی ئازربایجان، ئهوهی لهتهورێز پێكهاتبوو. كاتێ دهسهڵاتدارانی ئێران له 1946دا كۆماری مههابادی لهناوبرد، مهلا مستهفا و جهنگاوهرانی پهنایان بردهبهر یەکێتیی سۆڤیتی، دوازدهساڵیان لێ بهسهربرد. لهسهرهتاوه مهلا مستهفا لهئازربایجان و ئۆزبكستان نیشتهجێ بوو، پاشان بۆ مۆسكۆ گواسترایهوه، زمانی روسی و هونهركایهكانی سهربازی و زانیاری ئابووری خوێندووه، له 26ی تشرینی یهكهمی 1958دا گهڕایهوهئێراق. لهكاتی گهڕانهوهی بۆ ئێراق سهروهری و رێزو نهوازشێكی زۆری لێنرا، بهڵام كهگهڕایهوهناوچهكهی خۆی لهئهیلوولی 1961دا شۆڕشی دژی دهسهڵاتدارانی بهغدا راگهیاند، لهبهگژداچوونی دژی دهسهڵاتداران ئێراق ههتا 11ی ئازاری ساڵی 1970 بهردهوام بوو.
لە ساڵی 1976دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت و لە 1ی ئازاری 1979دا بە ھۆی شێرپەنجە لەوێ کۆتایی بە ژیانی دێت. لە 5ی ئازاری 1979دا تەرمەکەی لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری شنۆ لە رۆژهەلاتی کوردستان ئەسپەردە کرا. لە 6ی تشرینی یەکەمی 1993 پاش ئازادبوونی بەشێکی باشوری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە