پەیامی کورد... ئۆپێک + لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت ڕێکەوت
وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە هاوپەیمانی ئۆپێک پلەس ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنێکی ڕێژەیی بەرهەمهێنانی نەوت.
نوێنەرانی ١٣ وڵاتە ئەندامەکەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و ١٠ هاوبەشەکەیان ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنان بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ماوەی مانگی ئەیلوولی داهاتوودا.
ئەمەش بەراورد بە نزیکەی ٤٣٢ هەزار و پاشان ٦٤٨ هەزار بەرمیلی زیادە لە دوو مانگی ڕابردوودا، وەک ئەوەی هاوپەیمانییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد.
زیادکردنە ڕێژەیەکە سەرەڕای سەردانەکەی ئەمدواییەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆ میرنشینی عەرەبی سعوودی لە هەوڵێکدا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە