ئاڵا تاڵه‌بانی ،ئه‌ندامی دوورخراوی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وه‌ڵامی سه‌عدی پیره ده‌داته‌وه و پێیده‌ڵێ قسه‌كانت به به‌ڵگه پشتڕاست بكه‌وه.
بە هۆی خۆکاندیدکردنی لە لیستێکی عەرەبی عێراقی لە چوارچێوەی پارێزگای بەغدا لە ڕۆژی سێشەممە 17/4/2018، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بڕیاری دوورخستنەوەی ئاڵا تاڵەبانیی بە فەرمی ڕاگەیاند و هەر دوابە دوای ئه‌وه ئاڵا تاڵه‌بانی چه‌ند جارێكه په‌یام بۆ چه‌ند به‌پرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌نێرێت.
له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاڵا تاڵه‌بانی په‌یامێكی بۆ سه‌عدی پیره ووته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ناردووه و پێیده‌ڵێ"هەرچیم وتووە لە گرتە ڤیدیۆیەکەم بەبەڵگەی نوسراو ئەیخەمە بەردەم ئەنجومەنی ناوەندی، فەرموو جەنابیشت قسەکانت بەبەڵگە پشت ڕاست بکەوە، نەک فڵان وتی و من لەوێ نەبوم و ئەم قسانە".
ئه‌و قسانه‌ی ئاڵا تاڵەبانی له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سەعدی پیرە، ووتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند: "بڕیارمان دابوو ھەموو ئەو کەسانەی لە لیستێکی دیکە جگە لە لیستی یەکێتی و بەبێ ڕەزامەندیی یەکێتی، واتە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتییەک نەبووبێ لە نێوان یەکێتی و ھەر لایەنێکی سیاسی‌دا، خۆی کاندید کردبێ و بە ئارازووی خۆی چووبێت، ئەوە ئەگەر لە سەرکردایەتیش بێ، تا کۆنگرە سڕ دەکرێ، ئەگەریش لە دەسەڵاتی مەکتەبی ڕێکخستن و مەکتەبی سیاسی بێت، ئەوا کۆتایی بە ئەندامێتییەکەی دەهێندرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە