پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نوێی ئەمریكا لە عێراق دەكات
سهرۆك مهسعود بارزانى، پێشوازیی له باڵوێزى نوێى ئهمریكا له عێراق كرد و دوا پێشهاتەكانیان تاوتوێ كرد.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 16/6/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئالینا، ڕۆمانوسكی، باڵوێزی نوێى ئەمریكا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە ڕۆبێرت پاڵادینۆ، كونسوڵی گشتیی ئهمریكا له ههولێریش ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵوێزی تازەی ئەمریكای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری نوێیدا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون و سەرۆك بارزانی بیروبۆچوونی خۆی لەمەڕ پڕۆسەی سیاسی و چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق خستە ڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە