پەیامی کورد... یونیسێف: ئەمساڵ 289 منداڵ لەڕێی گەیشتن بە ئەوروپا خنکاون
بەگوێرەی ڕاپۆرتیکی ڕێکخراوی یونیسێف لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم 289 منداڵ لە ڕێگەی پەڕینەوەیان بۆ ئەوروپا لە دەریادا خنکاون.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەک شەممە 16ـی تەموزی 2023، ڕێکخراوی یونیسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بە ئەوە دراوە، لە ماوەی 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم 289 منداڵ لە ڕێگەی پەڕینەوەیان بۆ ئەوروپا لە دەریادا خنکاون و ئەم ڕێژەیەش نزیکەی 2 هێندە زیاترە لە ئەو ژمارەیەی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 تۆمارکرابوو.
لای خۆیەوە ڤێرنا کناوس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی یونیسێف رایگەیاندووە: پێدەچێت ئامارە ڕاستەقینەکان زیاتر بن لە ئەو ژمارەیە، چونکە زۆرێک لە کەشتییە نوقمبووەکان لە ناو دەریاکاندا، هیچ ڕزگاربویەکیان نەبووە و زانیارییەکان لەسەریان تۆمار نەکراوە.
هاوكات بە پێی خەمڵاندنەکان، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 11 هەزار و 600 منداڵ لەگەڵ خێزانەکانیان بە دەریادا هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپایان داوە، کە نزیکەی 2 هێندە زیاترە لە هەمان ماوە لە ساڵی 2022دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە