ئه‌و كه‌سه‌ی سێ ئه‌ندامی خێزانێكی كوردی له‌ رووسیا كوشت، ده‌ستگیركرا

ئه‌و كه‌سه‌ی سێ ئه‌ندامی خێزانێكی كوردی له‌ رووسیا كوشت، ده‌ستگیركرا

پەیامی کورد … ئه‌و كه‌سه‌ی سێ ئه‌ندامی خێزانێكی كوردی له‌ رووسیا كوشت، ده‌ستگیركرا

لە گوندی ڤەڵچانسکۆی سەر بە پارێزگای ڤارۆنیژی رووسیا، هێرش کراوەتە سەر خێزانێکی کورد و دایکێک و کوڕ و نەوەکەی کوژران. ئەو کەسەی هێرشی کردووتە سەریان، هاوڵاتیەکی رووسی نیشتەجێی گوندەکەیە و هەڕەشەی قڕکردنی تەواوی کوردنشینەکانی گوندەکەی کردووە.

تا ئێستا پرسەی دایکێک و کوڕ و نەوەکەی به‌رده‌وامه‌، کە شەوی 16\17ی ئەیلوول لە گوندی ڤەڵچانسکۆی سەر بەپارێزگای ڤارۆنیژی رووسیا، لە ماڵەکەی خۆیاندا بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراون، "وەردێ" کە کوڕە تەمەن 5 ساڵانەکەی و دایک و برایەکی بوونەتە قوربانی، رووداوەکە بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە.

لەمبارەیەوە وەردێ، دایکی عەزیزی پێنج ساڵان بە کوردستان24ی راگەیاند: "كاتێك هاتمه‌ ژووره‌وه‌، بینیم عه‌زیزی كوڕم خه‌ڵتانی خوێن بووه‌، دواتر بینیم دایكم و براكه‌شم به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوژراون، به‌و رووداوه‌ تاساین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه‌".

هەروەها دوای دوو رۆژ لە کوشتنی ئەم سێ هاوڵاتییە کوردە، "ڤیکتەر میرسکۆی"ی تەمەن 54 ساڵ، کە دانیشتووی هەمان گوندە و تۆمەتبارە بە کوشتنی گولیستان و نادیر و عەزیز، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە، بە برینداری دەستگیرکراوە. خودێیدا كوڕی گولیسانه‌، سێ کەس لە خێزانەکەیدا کوژراون، دەڵێت پێشتر کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە و نازانێت ئه‌و بكوژه‌ بۆ وایكردووه‌، چاوه‌ڕانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی ڤارۆنیژ ئامادە نیە هیچ قسەیەک لەسەر رووداوەکە بکەن. ئێستا کەسوکاری قوربانییەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کاری لایەنە پەیوەندیدارەکانن، كه‌ 3 كه‌س به‌ خێزانه‌كه‌یان كوژراوه‌.

شایەنی باسە شەوی 16\17 ی ئەیلوول لە گوندی ڤەڵچانسکۆی ڤارۆژنیژ، کە 568 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیاوە دوورە، گولیستانی تەمەن 59 ساڵان، نادیری تەمەن 19 ساڵ و عەزیزی تەمەن 5 ساڵان، بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە کوژران، هاووڵاتیەکی رووس بە ناوی "ڤیکتەر میرسکۆی" بە تۆمەتی کوشتنی ئەم خێزانە کوردە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و پەڕاو بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە