پووتین هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە ‏

پووتین هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە ‏

پەیامی کورد... پووتین هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە ‏

سەرۆکی ڕووسیا هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشیی ‏شەڕکەرییەوە.‏

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٢ میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، پووتین لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ‏وڵاتەکەی، کە سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری و ڤالێری گیرامسیمۆڤ سەرۆکی دەستەی ‏ئەرکانی گشتیی سوپا بەشداربوون تێیدا، فەرمانی کردووە هێزی بەرپەرچدانەوەی ‏ئەتۆمی بخاتە حاڵەتی ئامادەباشیی شەڕکەرییەوە.‏

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرۆکی ڕووسیا هۆکاری بڕیارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ «لێدوانە دوژمنکارەکانی ناتۆ» ‏بەرامبەر بە وڵاتەکەی.‏

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا ‏دەستی پێکردووە، چەند ناوچەیەکی کەمی کۆنترۆڵکردووە بەڵام تا ئێس تا نەیتوانیوە کیێڤ-ی پایتەخت کۆنترۆڵ بکات.‏

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە