پەیامی کورد... بەریتانیا 14 تانك و 4 هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری په‌ره‌پێدراو ره‌وانه‌ی ئۆكراینا ده‌كات
ئه‌مڕۆ نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگەیاند: وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكرنی ئۆكراینا و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته له پێناو گێڕانه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 14 تانكی په‌ره‌پێدراوی چاڵێنجه‌ر-2 و چوار هێلیكۆپته‌ری ئاپاچی په‌ره‌پێدراو بۆ كیێڤ ده‌گوازنه‌وه.
رۆژنامه‌ی The Mirrorی بریتانی بڵاوی كردۆتەوە: نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندوە، به‌رپرسانی وڵاته‌كه بڕیاریانداوه ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و تانكی په‌ره‌پێدراوی وڵاته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ئۆكراینا بكه‌ن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: تانكه‌كان له جۆری چاڵنجه‌ر-2 و هێلیكۆپته‌ره‌كانیش له جۆری ئاپاچین، پاكێجه‌كه‌ی بریتانیا به‌شێوه‌یه‌كه كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتودا کیێڤ تانكه په‌ره‌پێدراوه‌كانیان پێده‌گات و پاشان هێلیكۆپته‌ره‌كان.
باس لەوەش كراوە:هێلیكۆپته‌ره‌كان به موشه‌كی ئاڕاسته‌كاری په‌ره‌پێدراو له جۆری (Hellfire) پاڵپشتی كراون و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرایناوه سودیان لێوه‌ربگیرێت.
شایەنی باسە ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌كاتێكدایه، پێشتر، ریشی سه‌ناك، سه‌رۆك وه‌زیانی بریتانیا رایگه‌یاندبو، بریتانیا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا 14 تانكی چاڵێنجه‌ر-2 بۆ هێزه‌كانی كیێڤ ده‌گوازێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە