پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی : داوا دەکەین به هه‌ندێك ئاسانكارییه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ بكرێته‌وه .
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوایان كردووه، به هه‌ندێك ئاسانكارییه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ بكرێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندرووستی راشیگه‌یاند، ئێستا كاتێكی زێڕینه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌سه‌ر كۆرۆنا به‌ده‌ستهاتووه بپارێزین و بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكرێت، چوونكه پێویسته ماوه‌ی سووڕی ژیانی ڤیرووسه‌كه تێپه‌ڕێنین.
وه‌زیری ته‌ندرووستی دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه كه ناتوانرێت بڵێین مه‌ترسییه‌كانی ڤیرووسه‌كه نه‌ماوه تاكوو یه‌ك حاڵه‌ت مابێت، چوونكه له یه‌ك حاڵه‌ته‌وه ده‌ستپێده‌كات.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤیرووسه‌كه پێویستی به ماوه‌یه‌كی زیاتره، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه پێویسته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به ئاسانكارییه‌وه درێژبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ژووره‌كانی ئۆپراسیۆن رێكده‌خرێته‌وه و بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 16ی نیسان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه راگه‌ێنرابوو، كۆتایی دێت و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كه بڕیاری نوێ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە