٤٠ ئەندامی ڕێکخراوی تاڵیبان کوژران

٤٠ ئەندامی ڕێکخراوی تاڵیبان کوژران

پەیامی کورد ... ٤٠ ئەندامی گرووپی تاڵیبان کوژران

 

بنکەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای غەزنێ لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو ٤٠ ئەندامی گرووپی تالیبان لە شاری ”قەرەباغ“ کوژراون.

 

لە بەیاننامەی ئەو ناوەندەدا کە ئەمڕؤ شەممە ١٩ی ئەیلوول بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە شەوی ڕابردوو گرووپێکی تالیبان هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوشەی ”عەسکەر کوت“ی شاری قەرەباغ کە هێزی ئاسمانی ئەفغانستان وڵامیانی داوەتەوە و تووشی زیانی قورس بوون.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ٤٠ ئەندامی تاڵیبان لە ئەنجامی هێرشی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان کوژراون و دەست بە سەر کۆمەڵێکی زۆر چەک و چۆڵ گیراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە