لە رێوڕەسمی کیمیابارانی سەردەشت ئیزن بە بەشداری ژنان نەدرا

لە رێوڕەسمی کیمیابارانی سەردەشت ئیزن بە بەشداری ژنان نەدرا

پەیامی کورد... لە رێوڕەسمی کیمیابارانی سەردەشت ئیزن بە بەشداری ژنان نەدرا


بەرپرسانی بەرێوەبەری ڕێوڕەسمی سی و چوارەمین ساڵیادی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە لایەن حکوومەتی عێڕاقەوە، ڕێگایان بە بەشداریی ژنان لەم رێوڕەسمەدا نەدا.
بە گوێرەی هەواڵێکە لە ماڵپەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاو بووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی حزەیرانی ٢٠٢١ بە بۆنەی ڕێز گرتن لە یاد و بیرەوەریی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە ساڵی ٢٦٨٧ی کوردی (١٩٨٧ زایینی)، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە مزگەوتی جامیعەی شاری سەردەشت بەڕێوە چوو.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە  بەرپرسانی ئەمنی و بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێوڕەسمە، بە فەرمانی ئەقسا نەخشیپوور، قائم مەقامی  شاری سەردەشت، ڕێگایان نەدا ژمارەیەک لە چالاکانی ژن کە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا چووبوونە شوێنەکە، بچنە ناو مزگەوتەکەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی حوزەیران بەرابەر لەگەڵ ٧ی پووشپەڕی ٢٦٨٧ی کوردی فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراق، شاری سەردەشتیان کیمیاباران کرد. لەم کیمیابارانەدا ١١١ کەس گیانیان بەخت کرد و زیاتر لە ٨٠٠٠ کەسیش بریندار بوون کە تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆریان بە هۆی کاریگەرییەکانی کیمیایییەوە تووشی ئازارن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە