پەیامی کورد... برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری مەریونا
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ڕۆژی هەینی٤ی ئاداری ٢٠٢٢، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی جەبار ساڵحی تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەبار ساڵحی خەڵکی گوندی «وشکەڵان» ی مەریوان بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە باری تەندروستیی جەبار ساڵحی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە