ھاتووچۆی ھەولێر بۆ تۆماركردنی بارھەڵگرەكان رێنمایی نوێ دەردەكات

ھاتووچۆی ھەولێر بۆ تۆماركردنی بارھەڵگرەكان رێنمایی نوێ دەردەكات

 پەیامی کورد ... بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا خاوەن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان ئاگادار دەكاتەوە، لەمەودوا ئەگەر ھیچ گۆڕانكارییەك لە بارھەڵگرەكان نەكەن، پێویست ناكات بۆ تۆماركردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن، بەڵكو راستەوخۆ دەتوانن سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین بكەن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا خاوه‌ن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان ئاگادار دەكاتەوە: "وه‌كو كارئاسانییەك بۆیان له‌مه‌ودوا له‌كاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ئه‌گه‌ر هیچ گۆرانكارییه‌ك له ‌بارهه‌ڵگره‌كان نه‌كه‌ن و ‌ئاكارو جۆره‌كه‌یان نه‌گۆرن، پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ بكه‌ن، و ‌رازامه‌ندی وه‌ربگرن، به‌ڵكو راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی پشكنین بكه‌ن و ‌پشكنین ئه‌نجامبده‌ن، دواتر بیبەنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ بۆ تۆماركردن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە