گوتیرێس: "بەرلەوەی چەکە ئەتۆمیی، کیمیایی و بایۆلۆجییەکان لەناومان ببەن، با ئێمە ئەوان لەناو ببەین"

گوتیرێس: "بەرلەوەی چەکە ئەتۆمیی، کیمیایی و بایۆلۆجییەکان لەناومان ببەن، با ئێمە ئەوان لەناو ببەین"

پەیامی کورد... گوتیرێس: "بەرلەوەی چەکە ئەتۆمیی، کیمیایی و بایۆلۆجییەکان لەناومان ببەن، با ئێمە ئەوان لەناو ببەین"


سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بانگەوازی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی، کیمیایی و بایۆلۆجییەکانی کرد و رایگەیاند: "بەرلەوەی چەکە ئەتۆمیی، کیمیایی و بایۆلۆجییەکان لەناومان ببەن، با ئێمە ئەوان لەناو ببەین".

بەبۆنەی پێنجی ئادار، رۆژی جیهانی هۆشیاری بۆ داماڵینی چەک و بڵاونەکردنەوەی چەک،ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرنجی خستەسەر ئەوەی کە خەرجییە سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

گوتیرێس ئاماژەی بەوەیش کرد ئەم دۆخە کە تا دێت لە کایەی نێودەوڵەتییدا نا ئارامی و پێکدادانی جیهانی زیاد دەکات و ئەوەیش مەترسیی پێکدادانی زیادکردووە.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە وەبەرهێنان لە ئاشتیی و چەک داماڵین و بڵاونەکردنەوەی چەک، وەبەرهێنانی هاوبەشە بۆ داهاتوو و رایگەیاند: "بەرلەوەی چەکە ئەتۆمیی، کیمیایی و بایۆلۆجییەکان لەناومان ببەن، با ئێمە ئەوان لەناو ببەین. ئەم چەکانە و ئەوانەی وەک ئەمانەی لە جیهانەکەماندا جێگەیان نییە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە