پەیامی کورد... سوهەیلا قازی كچی پێشەوا قازی محمد كۆچی دوایی كرد
سوهەیلا قازی محەمەد كچە گەورەی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆكی كۆماری كوردستان درەنگانی شەوی رابردوو، كۆچی دوایی كرد.
سوهەیلا قازی محەمەد،كە شەشەم كچی پێشەوا قازی محەمەد شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 69 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
شایەنی باسە كۆچی دوایی سوهەیلا قازی محەمەد لەكاتێك دایە نزیكەی حەوت مانگ بەر لەئێستا تاكە براكەی، عەلی قازی كە لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد و دواتر تەرمەكەی گەڕێندرایەوە بۆ كوردستان.
بنەماڵەی پێشەوا قازی بەوە ناسراو كە ژیانی خۆیان بۆ كوردستان و ئازادی وڵاتەكەیان داناوە و بەردەوام لە خەبات بوونە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە