پەیامی کورد... بومەلەرزەیەکی دیكه باشووری تورکیای ههژاند
پەیمانگای بومەلەرزەزانی تورکیا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر رویداوە، کە ناوەندەکەی لە کەهرامان مەرەش، لە باشوری وڵاتەکە بوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15 ی شوبات_ی 2023 پەیمانگای بومەلەرزەزانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر رویداوه کە ناوەندەکەی لە شاری کەهرامان مەرەش لە باشوری تورکیا بوە".
بەپێی ئامارەکانی سەرۆکایەتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، لە ئێستادا نزیکەی 35 هەزار و 495 کارمەندی فریاگوزاری لە هەمو ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتوە، لە کارەکانی گەڕان و فریاگوزاریدا کاردەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە