پەیامی کورد... ئەمریکا لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا هەڕەشەی لە ئێران کرد
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی لە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند:
سزاکە لەبەر ناردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆ ڕووسیا و ئەم سزایەش وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدارن.
هەر شتێکی لەو بابەتە بگوازرێتەوە بۆ ڕووسیا ئێمە سزادانی دەدەین و وڵاتانی دونیاش تێیدا بەشدار دەبن.
ئێمە بەردەوامیش دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە.
تاوتوێی نیگەرانییەکانمان کردووە لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا.
هەموو سزاکانمان لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و هەر مامەڵەیەکی لەو جۆرەش سزای ڕووسیاشی بە دواوە دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە