پەیامی کورد … باندێكی بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە لەهەولێر ئاشكرا دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی مادە هۆشبەرەكان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر سێ كیلۆ مادەی هۆشبەردا دەگرێت.
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی دەست رادیۆی نەوا كەوتوە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رایگەیاندوە، دوای چاودێری و بەدواداچون لەلایەن ئەفسەو كارمەندانیانەوە بەهاوكاری ئاسایشی دەروازە سنورییەكان توانراوە لەناو شاری هەولێر دەستبگرن بەسەر بڕی 3 كیلۆ مادەی هۆشبەردا لە جۆری (حەشیش).
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو مادەیە لەلایەن باندێكی بارزگانی بە مادەی هۆشبەر مامەڵەی پێوە كراوە، تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە كە لەكاتی دەستگیركردنیدا روبەروی هێزەكانی ئاسایش بۆتەوەو ئەفسەرێكی بە پلەی (رائید) بریندار كردوە، ئێستا تۆمەتبار رەوانەی دادگا كراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو بەداوداچون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تر بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە