ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رونکردنەوە دەدات

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رونکردنەوە دەدات

بەوتەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، تائێستا هیچ دانیشتنێكی رەسمی لەنێوان هەرێم و بەغدا بەمەبەستی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان نەكراوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، کە "تائێستا هیچ دانیشتنێكی رەسمی لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان نەكراوە".
جەبار یاوەر وتیشی، "گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، پێویستی بەرێككەوتنی پێشوەختە هەیە، ئەوەشی لەراگەیاندنەكان بڵاوكراوەتە هیچ بنەمایەكی راستیان تێدا نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەگەر حكومەتی بەغدا رەزامەندی بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان دەرببڕێت، ئەوكاتە دانیشتن لەنێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو بەرگری عێراق دەكرێت و رێوشوێنەكان دادەنرێت، چونكە وەك سەعد حەدیسی بەناوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە رایگەیاندووە، ئەوە بابەتێكی فیدراڵییەوە بارودۆخی ئەمنی پەیوەندی بەهەموو عێراقەوە هەیە، دیارە هەرێمیش بەشێكە لەعێراق.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشیکرد، کە لەكۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگەو هاوپەیماناندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان كراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە