سی بەندکراوی کورد دوای ٣٣ ساڵ لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو

سی بەندکراوی کورد دوای ٣٣ ساڵ لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو

پەیامی کورد... سی بەندکراوی کورد دوای ٣٣ ساڵ لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو

سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە دوای ٣٣ ساڵ بەندکران و دواجار دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.

بەگوێرەیڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعید ئارمەت کە بڕیار بوو کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممە (١٦ی مارسی ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ بکرێت. دوای وەرگرتنی ڕەزایەت و لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە دواساتەکاندا هەڵوەشایەوە و لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.

ئەم سێ هاووڵاتییە دوو ڕۆژ پێش بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و ڕۆژی ڕابردووش دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو. هەنگاو دوێنێ بە نیسبەت ئەگەری لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە کوردە هۆشداری دابوو.

ئەم سێ هاووڵاتییە ١٤ی پووشپەڕی ٢٦٨٨ کوردی (٥ی جولای ١٩٨٩) بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی بەڵگەی سەلمێنراو بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە هەبێت و تەنیا لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن (قەسامە) حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە