جومانە گلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان كە سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقە لە كۆی 100 كورسی پەرلەمانی كوردستان، پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان تەرخان دەكرێت.
وتیشی: پێنج كورسییەكە بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت، بە شێوەیەك دوو كورسی بۆ بازنەی هەولێر، دوو كورسی بۆ بازنەی سلێمانی و كورسییەكیش بۆ بازنەی دهۆك دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارەكەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لەبەرامبەر بەركەوتەی پێكهاتەكان دێت كە مافی خۆیانە تانەیان لە بڕیارەكەداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە