پەیامی کورد... هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا ڕێک کەوتن
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا ڕێک کەوتن
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 26/7/2023 شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدراڵی كۆ بوونه‌وه.
گوتیشی: کۆبوونەوەکە سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی عێراق و ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو، له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هەردوولا گه‌یشتنه ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.
ئاماژەی بە ئەوەش دا: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژۆ كرا و بڕیار وایە ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە