لە دوو ڕۆژدا ا 13 تاوەری كارەبا لە عێراق كراونەتە ئامانج

لە دوو ڕۆژدا ا 13 تاوەری كارەبا لە عێراق كراونەتە ئامانج

پەیامی کورد … لە دوو ڕۆژدا ا 13 تاوەری كارەبا لە عێراق كراونەتە ئامانج

 

 

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرایكرد، بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ماوەی 48 كاتژمێردا 13 تاوەری كارەبا لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، كەركوك و نەینەوا كراونەتە ئامانج.

 

كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی كارەبای باكوری سەربە وەزارەتی كارەبای عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، شەڕی تاوەرەكان و بە ئامانج گرتنی كەرتی كارەبا فراوان بووە و سەرجەم پارێزگاكانی باكوری گرتووەتەوە.

 

رونیشكراوەتەوە، بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ماوەی 48 كاتژمێردا 13 تاوەر كراونەتە ئامانج، ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەیانەوێت ئازار بە هاوڵاتیان بگەیەنن لەم كاتەدا كە پلەكانی گەرما بەرزن.

 

بەپێی بەیاننامەكە، تیمەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە و پلانی بەپەلە دانراوە بۆ ئەوەی بە خێرایی هێڵەكان بگەڕێندرێنەوە خزمەت و هێزە ئەمنییەكانیش هاوكارن لە پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە