ژن و مێردێكی خەڵكی شارۆچكەی مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە بەمەبەستی گەیشتن بە ئەورووپا، رێگەی كۆچیان گرتبوە بەر، لە ئاوەكانی یۆناندا خنكان.
دوێنێ پێنجشەممە، ژن و مێردێكی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن ٣٤ ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن ٢٨ ساڵ لەکاتی ڕۆیشتن بۆ ئەورووپا لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون.
كەس و كاری ئەو هاوژینە هەواڵەکەیان پشتڕاستکردۆتەوەو رایانگەیاندوە كە ئەم ژن و مێردە گەنجە ساڵی رابردو زێدی خۆیان بەجێ هێشتوەو بە تازەیی لە تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆیشتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە