پەیامی کورد ... بەرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی هەرێم رایگەیاند، هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبارەی گرژییەکان و ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران ئەوەیە، کە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێت و نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.
بەپێی راگەێندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، دوێنێ سەفین دزەیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی هەرێم لەگەڵ لیژنهى پهیوهندییهكانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوەتەوە و لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.سەفین دزەیی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاندوە، "هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبارەی گرژییەکان و ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێت و نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە".
رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنهى پهیوهندییهكانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندوە، سیاسەتی ڕاگرتنی باڵانس لهنێوان ئەمریکا و ئێران لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە.
لە راگەێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بۆ قسەکردن لەسەر میکانیزمەکانی تووندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لیژنەى پهیوهندییهكان و فەرمانگەى پهیوهندییهكانی دهرهوه هەردوولا لەسەر ئەوە کۆکبوون کە پێویستە هەماهەنگی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان لەسەر سێ بنەما بێت ئهوانیش بنەمای وەزیفی، بنەمای کارگێڕی، بنەمای پەیوەندییەکان.
هاوکات لەبارەی رەشنووسی یاسای ڕەوەندی کوردستانی گفتوگۆ کرا، وەک تەوەری سێیەم و سەرەتا لەلایەن سەرۆکی لیژنەوه باس لە دواھەنگاوەکانی بە یاساییکردنی ڕەشنووسەکە بۆ شاندی فەرمانگەى پهیوهندییهكان کراو داواشى لە شاندی میوان کرد کە پڕۆپۆزەڵێک ئامادە بکەن و تیایدا هەم تێبینییهكانیان لەسەر بڕگەکانی ڕەشنوسەکەو هەمیش ڕاو پێشنیازهكانیان بخەنەڕو و بۆ لیژنەكهى بنێرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە