سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پله‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رزده‌كاته‌وه‌‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پله‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رزده‌كاته‌وه‌‌

پەیامی کورد   ...  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پله‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رزده‌كاته‌وه‌‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/2/7، نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، پله‌ى نوێى پێنج ئه‌فسه‌رى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى بۆ به‌ستن پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانیانى واژوو كرد و بۆ لیوا ڕوكن و لیوا به‌رزكرانه‌وه‌.

له‌ ووته‌یه‌كدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرینگى و پێویستی سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ناوى پێشمه‌رگه‌ ناوێكى پیرۆزه‌ و پێویسته‌ وابه‌سته‌یى و ئینتیماى یه‌كه‌مى پێشمه‌رگه‌ بۆ خاك و نیشمان و گه‌له‌كه‌ى بێت و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى خێرا و جددى بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌ پێویست زانى، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ربڕى.

لاى خۆیانه‌وه‌ به‌ڕێزان پله‌دارانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، سوپاس و پێزانینان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گرنگیدانیان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى و به‌ڵێنى پێشمه‌رگانه‌ى دڵسۆزى و خزمه‌تى نیشتمانیان دووپات كرده‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە