عێراق بە فڕۆکە چاوەدێریی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکات

عێراق بە فڕۆکە چاوەدێریی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکات

پەیامی کورد … عێراق بە فڕۆکە چاوەدێریی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکات

 

فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەکانى عێراق وردەکارى پاراستنى تۆڕەکانى گواستنەوەى کارەبا  دەخاتەڕوو، ئاشکراشى دەکات لەڕێى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان و فرۆکەى جەنگیەوە چاودێرى تۆڕەکانى گواستنەوەى وزەى کارەبا دەکەن.

 

لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى کارەبا ژورێکى ئۆپەراسیۆنى هاوبەشیان بە بەشدارى سوپا و پۆلیس و حەشدى شەعبى و دەزگا ئەمنییەکانى دیکە بۆ پاراستنى تۆڕەکانى گواستنەوەى وزەى کارەبا و تاوەرەکان پێکهێناوە.

 

راشیگەیاند، فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان فڕۆکەکانى سەر بە سوپا و هێزى ئاسمانى عێراقیش بەشداریان کردوە لە پاراستنى تاوەرکانى کارەبادا، ئەوەش رۆڵى هەبوو لە راگرتنى ئەو هێرشانە لە دوو رۆژى رابردوودا.

 

لەبەشێکى دیکەى لێدوانەکەیدا، وتەبێژى فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەکان ئاشکرایکرد ، بە ئامانجگرتنى تاوەرەکانى کارەبا کارى گروپە تیرۆرستیەکانە کە هەوڵى نانەوەى پشێوى دەدەن بە تایبەتى لەم کاتەدا کە پلەکانى گەرما بەرزبونەتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە