بریندار بوونی ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

بریندار بوونی ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد... بریندار بوونی ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار کراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢، هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانی کەم ٥ کۆڵبەر بە ناوەکانی سەلام ئەعزەمی و ئارمان مستەفازادە خەڵکی شاهۆ سەر بە ڕوانسەر، سەلام مورادی خەڵکی پاوە، ستار (نازناو نادیار) خەڵکی گوندی شمشێر و فەرزاد (نازناو نادیار) خەڵکی گوندی» بانەوەڕە» سەر بە شاری پاوە بریندار کراون.

شایانی باسە ئەم پێنج کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی لە بە بەشی سەر و دەست پشتیانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و بریندار بوون و کەل و پەلەکانیشیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێک بە ناوی فەریاد ئەداک ٣٠ ساڵ لە هەمان سنووری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

جێگای باسە کە بەرەبە انی ئەمڕۆ چوارشەممەش کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد مەولوودی لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە دەستڕێژی لێ کراوە و بە سەختی بریندار بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە