ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاھیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، فەیسەڵ میقداد قسەی کردووە.
بەپێی ئاژانسەکە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هێرشەكەی سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق سەرکۆنە کردووە و گوتوویەتی: "ئەو ھێرشەی کە کرایە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشق، پێشێلکردنی سەرجەم پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە و دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، وەڵامێکی جیددی ھەبێت بۆ ھێرشەکە".
باسی لەوەش کردووە کە لای خۆیەوە فەیسەڵ میقداد لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئەو دەستدرێژییەی کە کرایە سەر باڵەخانەکە سەرکۆنە دەکات.
دووپاتیشی کردووەتەوە کە سووریا پاڵپشتی لە ئێران دەکات لەھەمبەر ئەو ھێرشانەی کە دەکرێتە سەری، ئەوەش دەربڕی ئەو دۆخە ھیستریایەی کە داگیرکاری ئیسرائیل لە ئەنجامی شکست و نەھامەتییەکەی لە شەڕی دژ بە خەڵکی فەلەستین لە غەززە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە